مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك و دوو توێژ دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه‌و و ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تێك و دوو توێژ مووچه وه‌رده‌گرن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2019، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.
راشیگەیاند: هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتەکانی داد، خوێندنی باڵا، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەگەڵ کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
ئه‌م مووچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵه، به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
هــ. ر
AM:08:41:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت