له‌كاتی حه‌جدا منداڵێكی بوو
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبونی به كۆرپه‌ی هاوڵاتییه‌كی ره‌وه‌ندی هندی له وڵاته‌كه‌ی به‌خشی كه له خاكی شاری مه‌دینه‌دا له‌دایكبووه.
ئاژانس هه‌واڵی سعودیه بڵاویكرده‌وه: له‌میانی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزی حه‌جی ئه‌مساڵ، هاوسه‌ری هاوڵاتییه‌كی هندی به‌ناوی دیلشاد، منداڵێكی له شاری مه‌دینه بووه.
هاوڵاتییه‌كه له خۆشه‌ویستیی شاری مه‌دینه منداڵه‌كه‌ی ناوناوه (ئه‌حمه‌د مه‌دینه) و سوپاسی به‌رپرسانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌شی كردوه كه خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ كاتی له‌دایكبونی منداڵه‌كه‌ی دابینكردوه.
هاوكات فه‌رمانگه‌ی باری شارستانیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبونی بۆ منداڵه‌كه ده‌كردوه و كارئاسانیی ته‌واویشیان بۆ تۆماركردنی له‌دایكبونه‌كه كردوه.
PM:09:56:13/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت