توێژینەوەیەک هۆشداری له ژێرئاوكه‌وتنی جیهان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه گۆڤارێكی ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه، هۆشداری لە تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی باشور و نقومبوونی جیهان ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی
ده‌یلی ستار-ی به‌ریتانیا، گۆڤاری ئه‌كادیمیای نیشتمانی ئه‌مریكی بۆ زانست كه به (PNAS) ناسراوه، بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ری باشوری گۆری زه‌وی به‌ره‌و توانه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش بۆ جیهان وه‌ك رۆژی "قیامه‌ت" و كۆتایی دنیا وایه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسمانیی ناسا پشتیوانی كراوه كه تیایدا هاتووه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی جه‌مسه‌ری باشور كه روبه‌ڕه‌كه‌ی 70 هه‌زار میل چوارگۆشه‌یه، ناجێگیرن و ره‌نگه له‌ئێستاوه تا 150 ساڵی دیكه به ته‌واوی بتوێنه‌وه.
خاوه‌نی توێژینه‌وه‌كه مامۆستایه‌كی یاریده‌رده‌ره د.ئه‌لێكس رۆبیڵ، له به‌شی زانستی زه‌وی و به‌رگه‌هه‌وا له په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجیای جۆرجیا، ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه نیگه‌رانییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ناجێگیرییه‌ی ئێستای به‌سته‌ڵه‌كی باشور به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به‌سته‌ڵه‌كه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌ویش به‌رزبێته‌وه، خۆی ده‌ست به تواندنه‌وه ده‌كات.
ده‌شڵێت له ئێستاوه زۆر گرنگه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ره‌چاو بكرێت، چونكه ئه‌و گۆڕانكارییانه ئاستی خێریی جوڵه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان و ناجێگیرییه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن.
هاوكات خانمه پسپۆڕێكی دیكه به‌ناوی هێلین سیرۆسی كه یه‌كێكه له به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه و له ئاژانسی ناسا كار ده‌كات، پێشبینیی كردوه به تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی باشور ئاستی ئاوی ده‌ریا بۆ نیو مه‌تر به‌رز بێته‌وه.
ده‌شڵێت: ئێستا به‌هۆی دیارده‌ی قه‌تیسبونی گه‌رمییه‌وه ئاستی ئاوی ده‌ریا ته‌نها 20سم به‌رز ده‌بێته‌وه كه بوه‌ته‌هۆی دروستبونی لافاو، كه‌واته له‌كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا بۆ نیو مه‌تر، كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێ بكه‌وێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه ناجێگیری له به‌سته‌ڵه‌كی باشوری گۆی زه‌ویدا وایكردوه كه پێشبینیی چه‌ندین سیناریۆی خراپ بۆ ئایینده‌ی مرۆڤایه‌تی و كۆتایی هاتنی جیهان و ژێرئاوكه‌وتنی بكرێت.
PM:07:03:13/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت