روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-سلێمانی رویدا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی رویداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-سلێمانی رویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی لاپه‌ڕه‌ی ترافیك ئێف ئێم روداوه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ته‌مموزی 2019 له‌نێوان دوو ئۆتۆمبیل له جۆری ئۆپل ڤیکترا تایبەت و دەبل نیسان بار لە سەر رێگای کرکوک - سلێمانی نزیک بەنزینخانەی کاروان رویداوه.
ئاشكراشیكردوه كه به‌هۆی پێكدادانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله‌وه دوو كه‌س بریندار بوو کە سەرنشین و شۆفێری ئۆپلەکە بوون.
PM:03:06:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت