ئەوقافی سلێمانی داوایەک ئاراستەی پێشنوێژ و وتارخوێنانی شارەکە دەکات


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی داوا لە پێشنوێژ و وتارخوێنانی سنووری سلێمانی دەكات لە وتاری سبەی هەینیدا ئاماژە بە بابەتێکی دیاریکراو بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە "سەبارەت بە یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان داواكارین لە پێشنوێژ و گوتارخوێنان لە گوتاری رۆژی هەینیدا ئاماژە بە مافی چاودێری وخزمەتكردنی تەندروستی ئەو چین و توێژە بدرێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە "هاووڵاتیان لەوە هۆشیار بكرێنەوە، كە ڕۆژانە ڕەچاوی مافەكانیان بكرێت بەهەمان شێوەی كەسانی ئاسایی".

هــ. ب


PM:11:50:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت