یەکەمین لێدوان لە وەزیری نوێی دارایی هەرێمەوە

‌ئاوات شیخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز-

وەزیری دارایی هەرێم روونکردنەوە دەدات دەربارەی ئەولەویەتی کاری خۆی لە وەزارەتەکەی.

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەولەویاتی کارکردنی وەزارەتەکەی ڕوونکردنەوە دەدات و جەختدەکاتەوە کە کار بۆ شەفافیەت و کۆکردنەوەی داهاتەکان دەکەن.

ئاوات شیخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپۆێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی سبەی سەر بە بزوتنەوەی گۆران تیشکی خستوەتەسەر ئەولەویاتی کاری وەزارەتەکەی.

ئاوات شیخ جەناب رایگەیاندوە "هەوڵدەدەین بۆ پەیڕەوکردنی شەفافیەتێکی زۆر و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات".

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەداوە "هەوڵدەدەین بۆ کۆکردنەوەی داهاتەکان بەشێوەیەک کە بەپێی پێداویستییەکانی خەڵک و بەپێی ئەولەویاتی خەڵک جارێکی دیکە و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێتەوە".

هــ. ب


PM:10:43:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 25908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت