ئێران جگە لە تۆپباران بە فڕۆکەش بۆردوومانی ناوچەی باڵەکایەتی دەکات
ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم لەکاتی بۆردوماندا
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم ئێران تۆپبارانی باڵەکایەتی
دەستپێکردەوە، ماوەی کاتژمێرێک دەبێت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بۆردوومانی سنووری
باڵەکایەتی دەستپێکردووە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەکانی
بناری هەڵگورد و بناری چیای چیخی دەرێ لەباڵەکایەتی دەستپێکرد و بەوهۆیەوە ئاگرێکی
زۆر لەڕەزوباخی هاوڵاتیان بەربووە و تا ئێستا ئاگرەکان کۆنترۆڵ نەکراون.
بەپێی زانیارییەکان "ئەمڕۆ چەند
جارێک لە ڕێگەی فڕۆکەی سیخوڕییەوە ئێران ئاسمانی سنوورەکە گەڕاوە، دواتر بە تۆپباران
و بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەستی هێرشی ناوچەکەی کردووە و تا ئامادەکردنی ئەم
هەواڵە بۆردوومانەکان بەردەوامن".
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنی بە هۆی تۆپبارانەوە
ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ لە دەڤەری برادۆست شەهیدبوو، هاوکات دووبراشی برینداربوون.
حكومهتی ههرێمی كوردستان رۆژی 10-7-2019 ناڕەزایەتی خۆی دژی
هێرشکردنە سەر سوپای پاسداران لە پیرانشار، هەروەها تۆپبارانەکەی ئێران بۆ سەر
ناوچە سنوورییەکان دەربڕی و، راشیگەیاند "حكومهتی ههرێمی كوردستان داوا لە
کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بۆردوومانكردنی ناوچهكە رابگرێت و نهبێته هۆی دڵهڕاوكێ
و دهربهدهربوونی دانیشتووان".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، یەکێک لە
دیارترین فەرماندە سەربازییە خۆجێییەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی
سوپای پاسداران لە هێرشێکدا کوژران و چەکدارێکی دیکەش برینداربوو.
حاسڵ ئەحمەدی، ناسراو بە حاسڵ ئێلخانی، خەڵکی شاری پیرانشاری
سەر بە پارێزگای ورمێ، لەنێو سوپای پاسداراندا پلەی عەقید "سەرهەنگ"
واتە "عەقید"ت هەبووە، کاژێر 06:00ـی ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ دوو
ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران تەقەیان لێکرا و کوژران و ئەندامێکی دیکەش دیکەش
برینداربوو.
بەبیانوی کوژراونی ئەو فەرماندەیەشیانەوە ماوەی دوو رۆژە
گوندەکانی سنووری سیدەکان و حاجی ئۆمەران لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران
دەکرێن، بەهۆی تۆپبارانەکەشەوە دوێنێ لە گوندی دێرێی سەر بە سیدەکان، کچێکی تەمەن
18 ساڵ بە ناوی "زەیتوون قادر" گیانی لەدەستدا، دوو براشی بە ناوەکانی
"سیروان" تەمەن 23 ساڵ و "ئیسماعیل" تەمەن 14 ساڵ بە سەختی
برینداربوون.
هــ. ب
PM:10:32:11/07/2019
ئهم بابهته 1640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت