ئالوگۆڕی پۆستەکانی سێ وەزارەت بەڕێوەچوو


وێستگە نیوز-

دوای هەڵبژاردنیان وەکو وەزیری نوێ ئەمڕۆ ئالوگۆڕی پۆستەکانی سێ وەزارەت بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەت، پرۆسەی ئالوگۆڕی پۆستی وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی پلانداناندا بەڕێوەچوو.

ئاوات شێخ جەناب پۆستی وەزیری دارایی لەگەڵ رێباز حەملان، کەمال موسلیم پۆستی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ عەلی سندی، دارا رەشید پۆستی وەزارەتی پلاندانانی لەگەڵ عەلی سندی ئالوگۆڕ کرد.

لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەشدا، وێڕای سوپاسکردنی وەزیرانی پێشوو، جەخت کرایەوە لەسەر پێکەوە کاركردن و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەرچی زیاتری خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان.

پرۆسەکە بە سەرپەرشتی لێژنەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، کە پێک هاتبوو لە شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.

بڕیارە پرۆسەی ئالوگۆڕکردنی پۆستی وەزارەتەکانی تریش تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم وەزارەتەکان ئەنجام بدرێت.

هــ. ب



PM:08:55:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 5872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت