پۆلیس: هاوڵاتییه‌ك خۆی كوشت
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له بنه‌سڵاوه هاوڵاتییه‌ك به چه‌ك خۆی كوشت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر كاروان مامه‌ند میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 ده‌قیقه ئاگاداركراینه‌وه به‌بوونی رووداوێكی خۆكوژی له بنه‌سڵاوه".
موقه‌ده‌م كاروان مامه‌ند میرانی ده‌ڵێت: "دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه هاوڵاتییه‌ك له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كی تاپر گوله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
وتیشی: "هاوڵاتییه‌كه ناوی (سۆران ساڵح ئه‌فه‌ندی)یه و ته‌مه‌نی 36 ساڵه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ته‌رمه‌كه هه‌ڵگیراوه و ره‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه و دادوه‌ر بڕیاریدا به وه‌رگرتنی وته‌ی دواكاری مافی كه‌سی مردوو".
PM:03:29:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت