به‌ریتانیا واده‌ی ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاند
ستیڤن باركلی
وێستگه نیوز –
وه‌زیری راسپێردراوی به‌ریتانی به دۆسێی "بریكست" رایگه‌یاند كه رۆژی 31ی ئۆكتۆبه‌ر وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌چێته ده‌ره‌وه.
ستیڤن باركلی وه‌زیری راسپێردراوی به‌ریتانی به دۆسێی "بریكست" له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "به‌رده‌وام به ئاشكرا وتوومانه و بۆریس جۆنسۆن (ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بگرێته‌وه) به راشكاوانه وتی: پێویشته شانشینی یه‌كگرتوو له 31ی ئۆكتۆبه‌ردا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته‌ده‌ره‌وه".
ستیڤن باركلی وتی: "له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه خۆیان به دووربگرن له كشانه‌وه به‌بێ رێككه‌وتن".
وتیشی: "حكومه‌تی به‌ریتانیا خۆی بۆ سیناریۆیه‌كی له‌وشێوه‌یه و كاریگه‌رییه‌كانی ئاماده‌ده‌كات"، پێشبینیشی كرد كه ئێرله‌ندا زیاتر له شانشینی یه‌كگرتوو كاریگه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ر 27 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایانگه‌یاندووه كه خوازیاری دواكه‌وتنی به‌بێ ئامانجی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه نیین.
روونیشیكرده‌وه كه هه‌مووان هه‌ست به "ماندووبن له بریكست" ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌رتی كاروباره‌كان كه نایانه‌وێت بارودۆخه‌كه له‌وه‌زیاتر ناڕوون بێت كه له راپرسییه‌كه‌ی حوزه‌یرانی 2016ه‌وه له به‌ریتانیا دروست بووه.
هه‌ردوو كاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه و جێریمی هانت وه‌زیری پێشووی ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌ێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به "بریكست" بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ریتانیا سێ جار پلانه‌كه‌ی مای بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تكرده‌وه.
بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه زۆرترین چانسی هه‌یه تا ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، جه‌خت له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته له یه‌كێتی ئه‌وروپا له 31ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ده‌كاته‌وه به‌ڕێكه‌وتن بێت یاخود به‌بێ رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه: AFP
AM:09:06:09/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت