سعودییه‌ك له تاڤگه‌كانی نیاگارا كه‌وته خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری تاڤگه‌كانی ئه‌مریكا هاوڵاتییه‌كی سعودی بێسه‌روشوێن بووه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
میدیاكانی عه‌ره‌بستانی سعودی بڵاویانكرده‌وه كه هاوڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان به‌ناوی قاسم عهداوی له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانی گه‌شتێكیان بۆ تاڤگه‌كانی نیاگارا كردوه و له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا دیار نه‌ماوه.
هاوسه‌ری هاوڵاتییه سعودییه‌كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی وتویه‌تی كه مێرده‌كه‌ی له تاڤگه‌كانی نیاگارا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی فه‌رمانی به‌په‌له‌ی ده‌ركردوه بۆ زامنكردنی ژیانی ژن و منداڵی ئه‌و هاوڵاتییه و دابینكردنی شوێن و جێگه بۆیان.
PM:09:28:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت