هێزه‌ عیراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ به‌رفراوانیان بۆسه‌ر داعش ده‌ستپێكرد


وێستگه‌ نیوز -
هێزه‌كانی عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ سه‌ربازی‌ به‌رفراوانیان دژبه‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌سه‌ر سنوری سوریا و چه‌ند پارێزگایه‌ك راگه‌یاند.


فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنێك به‌ناوی (ئیراده‌ی نه‌سر) ده‌ستی پێ كرد".

فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ده‌ڵێت: "ئامانج له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ پاككردنه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، موسڵ، ئه‌نبار و چوارده‌وری سنووره‌كانی نێوان عیراق-سوریایه‌ له‌ داعش".

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاوشانی هێزه‌كانی سوپا، حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی عه‌شائیری (هێزه‌ عه‌شیره‌ته‌ سوننیه‌كانی ناوچه‌كه‌) به‌شدارن كه‌ به‌ هاوكاری هێزی ئاسمانی عیراق و به‌پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌ده‌ست دێت.


PM:10:52:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت