شاری مێژوویی بابل خرایه لیستی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی جیهانه‌وه
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی جیهانی رێكخراوی یونسكۆ بڕیاریاندا شاری مێژوویی بابل بخرێته لیستی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی جیهانه‌وه.
كه‌ناڵی ره‌سمی عیراق له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ته‌مموزی 2019 ئه‌ندامانی لیژنه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی جیهانی رێكخراوی یونسكۆ به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا شاری بابل بخرێته لیستی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی جیهانه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه وتی: "عه‌بدولئه‌میر ئه‌لحه‌مدانی وه‌زیری رۆشنبیری عیراق بانگهێشتی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی رێكخراوی یونسكۆی كرد كه سه‌ردانی شاری بابل بكه‌ن".
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی شوێنه‌واری جیهانی لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر ناساندنی شاری مێژوویی بابل وه‌ك شوێنه‌وارێكی جیهانی ده‌ست پێكرد.
بابل، شارێكی مێژویی كۆنه و پاشماوه و شوێنه‌واری شارستانییه‌كی كۆنی سه‌ر ڕووباری فوڕاته، له نزیك شاری حیلـلـه‌ی باشووری به‌غدای پایته‌خت.
PM:06:16:05/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت