یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدیۆیی دوای نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یفا وه‌هبی
وێستگه نیوزـ
هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی دوای ده‌رچونی له نه‌خۆشخانه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا بڵاوكرده‌وه.
هه‌یفا گرته‌كه‌ی له ستۆریی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی سناپ چات بڵاوكردوه‌ته‌وه و ماڵه گرانبه‌ها گه‌وره‌كه‌ی خۆی پیشانداوه، هه‌یفا له‌گه‌ڵ هه‌نا-ی خوشكیدا به ستایلێكی نوێوه ده‌ركه‌وتوه ئه‌ویش گۆڕینی ره‌نگی قژی بووه له ره‌شه‌وه بۆ سور.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هیچكامیان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی رابردودا سه‌باره‌ت به تێكچونی باری ته‌ندروستیی هه‌یفا بڵاوببوه‌وه.
له 18ی حوزه‌یرانی 2019، ، هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی یه‌كه‌م وێنه‌ی ۆجد دوای باشتربونی باری ته‌ندروستیی به شوێن ماچێك به رومهتییهوه ده‌ركه‌وته‌وه كه له نه‌خۆشخانه گرتبوی.
لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی هه‌یفا له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه نوسیویانه: "سوپاس بۆ خوا هه‌یفا نه‌خۆشخانه‌ی جێهیشتووه و سوپاسی خوا ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و رۆژه سه‌ختانه"، لەسەر وێنەکەشی نوسراوە، "بیرتان دەکەم."
له‌سه‌ر یه‌كێك له وێنه‌كانیش هه‌یفا نوسیویه‌تی:" دواجار كانوێلاكهیان له‌ده‌ست ده‌ركردم، به‌هۆی باشتربونی باری ته‌ندروستیمه‌وه، نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵم"، لەسەر وێنەی ئەو ماچەش کە بە رومەتیەوەیە نوسیویەتی" مای ماما" کە دەریدەخات ئەو ماچە، ماچی دایکی بووە.
رۆژی 5ی ئایاری 2019، هه‌یفا وه‌هبی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ هه‌وادارانی، نهێنیی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له هیچ درامایه‌ك یان چاوپێكه‌وتن یان هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكی میدیایی، ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نه‌خۆش كه‌وتوه و باری ته‌ندروستیی تێكچووه.
PM:08:44:01/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 10612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت