زیقار..پێکدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان رویدا
خۆپیشاندانەکەی زیقار
وێستگه نیوزـ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هاوڵاتیانی پارێزگای زیقار له باشوری عیراق رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به ته‌قه‌كردن هه‌وڵیاندا بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك له خۆپیشاندانه‌كانی زیقار رایانگه‌یاند كه هاوڵاتیانی ناڕازیی ئه‌و شاره گه‌مارۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌ڕه‌كی سه‌لاحه‌دینیان له‌و پارێزگایه داوه و ویستویان بچنه ناویه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنیان ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا كردون.
راشیانگه‌یاندوه كه خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان، هێزه ئه‌منییه‌كانیان به‌ردباران كردوه و تایه‌ی ئۆتۆمبیلیشیان سوتاندوه تا رێگری له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بكه‌ن كه ده‌یانویست باره‌گای ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌جێبهێڵن.
به‌مدواییه خۆپیشاندان له ناوچه جیاجیاكانی عیراق دژی نه‌بنی خزمه‌تگوزاری و كه‌میی كاره‌با له گه‌رمه‌ی هاویندا ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه‌له ناڕزایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر خراپیی ژێرخانی ئابوری له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق.
PM:06:55:30/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت