سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبونه‌وه
تێریزا مای و د.بەرهەم ساڵح
وێستگه نیوزـ
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه و سه‌رۆك كۆمار به‌پێویستی زانی له‌نده‌ن رۆڵی كاریگه‌ری له هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزه‌یرانی 2019، لە لەندەن د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق کۆبونەوەیەکی له‌گه‌ڵ تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌نجامدا و تیایدا ئاماژەی بەگرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ھاریکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی لە سه‌رجه‌م بوارەکاندا کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی بەغدا و لەندەن بکات، ھاوکات بە پێویستی زانی کە حکومەتی بەریتانیا رۆڵی کاریگەری خۆی ببینێت لە کەمکرنەوەی گرژییەکان و سەقامگیری ناوچەکەدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عیراق رۆڵی بەریتانیای لە جەنگی دژی تیرۆر و بەشداری بەردەوامی لە پشتیوانی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و مەشق و پڕچەککردنی بەرزنرخاند، ھەروەھا ھیوای خواست کە بەریتانیا بەشداری زیاتر بکات لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی عێراق بەتایبەتی لە ناوچە رزگارکراوەکاندا.
لەلای خۆیەوە، تێریزا مای، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سیاسەتی عیراقی لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە و رۆڵی سەرۆک بەرھەمی لە بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی بەرزنرخاند، ھاوکات پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەل و حکومەتی عیراقی دەربڕی لە سەقامگیری و دووبارە ھەڵساندنەوەی عیراق.
ھەر لەمیانی کۆبونەوەکەدا، باس لە دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا و جەخت لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان کرایەوە بە ئاڕاستەی ھێورکردنەوەی دۆخەکە و کۆتای ھێنان بە قەیرانەکان، ھەروەھا ھەردوولا تاوتوێی ئەو ھەوڵانەیان کرد کە خراونەتە گەڕ لە جەنگی تیرۆر و جەختیشیان لە پێویستی بە ھێزکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان لایەنەکانی ناوچەکە کردەوە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو مەترسییانەی کە دووچاری ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و جیھان بووەتەوە.
PM:10:57:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت