بەپێی نوسراوێکی شورای هەرێم ئەنجومەنی پارێزگاکان هیچ دەسەڵاتێکیان نەماوە
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كات چیتر نوسراو بۆ ده‌ركردنی بڕیار به‌رزنه‌كه‌نه‌وه، چونكه دوای وه‌رگرتنی بیروڕای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم، واده‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان ته‌واو بووه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی یاساییان بۆ ده‌ركردنی بڕیار نه‌ماوه.
له نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه له 29ی ئایاری 2019 ده‌ركراوه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، وزاره‌ت ده‌قی راده‌ربڕینی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه كردوه‌ته‌وه و ئاگاداركردونه‌ته‌وه له یاسایی نه‌بونی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه به‌پێی رای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم كه له 19/3/2019 ده‌ریكردوه، له 21/9/2018ه‌وه بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یاسایی نین، به‌وپێیه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوایله ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كردوه له‌دوای 21/9/2018ه‌وه هیچ بڕیارێك ده‌رنه‌كه‌ن و بۆ وه‌زاره‌تی به‌رز نه‌كه‌نه‌وه.
ده‌قی بیروڕاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان كه به ژماره 4/2019 له به‌رواری 7/3/2019 ده‌ركراوه:
ده‌سته‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان له به‌رواری 7/3/2019 كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ست به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر د.سه‌ردار یاسین حه‌مه‌د ئه‌مین و ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له راوێژكاران د.هادی موسلم یونس و سالم ته‌ها مه‌ردان و سه‌لاحه‌دین مسته‌فا ئیبراهیم و سه‌رتیب ئیبراهیم عه‌لی و سنه‌وبه‌ر محه‌مه‌د ره‌شید و یوسف ره‌حیم ره‌شید و دادوه‌ر د.عوسمان یاسین عه‌لی و هه‌ریه‌ك له راوێژكارانی یاریده‌ده‌ر هه‌وره‌ز غازی سدیق و محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌بدوڵا و سامان عه‌بدوڵا عه‌زیز، دوای گفتوگۆكردنیش ده‌ستی گشتی بیروڕٍای خۆی به‌مجۆره خسته‌ڕوو:
لایه‌نی داواكاری بیروڕا: سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق:
سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به نوسراوی ژماره 1053 له به‌رواری 31/2/2019 داوای بیروڕای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستانی كردوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تا چ ئاستێك یاساییه و چه‌ند ده‌توانێت له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بڕیار سه‌باره‌ت به پرسه یاساییه‌كان ده‌ربكات، ئه‌م داواكارییه‌ش وێنه‌یه‌ك له نوسراوی ژماره 1702ی له‌گه‌ڵدایه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌رواری 27/1/2019 ده‌ریكردوه و داوای له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌رببڕٍێت بۆ دابڕاندنی گوندی باراو له ناحیه‌ی سورچكی سه‌ربه قه‌زای سه‌یدسادق و لكاندنی به ناحیه‌ی سیته‌ك-ی سه‌به قه‌زای شارباژێڕ، ئه‌وه‌ش به‌پێی مادده‌ی 26ی له یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009ی پارێزگاكان.
بیروڕاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان:
به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 30/4/2014، یاسای ژماره‌ی 3ی ساڵی 2009 به‌پێی مادده‌ی 41ی یاساكه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هاوكات ده‌قی مادده‌ی 5 له یاسای پارێزگاكان به ژماره 3ی ساڵی 2009 ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتێكی چاودێرییه له چوارچێوه‌ی سنوریی ئیداریی پارێزگا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار و رێنمایی ده‌ربكات بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێڕی و دارایی له پارێزگاكه‌دا به‌جۆرێك ده‌توانێت به‌پێی بنه‌مای لامه‌ركه‌زیه‌ت سه‌رپه‌رشتیی كاروباری پارێزگا بكات به‌مه‌رجێك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم نه‌بێت.
له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 14 له یاسای ناوبراو هاتووه: "ماوه‌ی خولێكی هه‌ڵبژاردن چوار ساڵی رۆژژمێرییه كه له یه‌كه‌م دانیشتن ده‌ستپێده‌كات و به ته‌واوبونی ساڵی چواره‌م كۆتایی دێت، بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌ی 31ی یاساكه‌ش له ژماره 4ی ساڵی 2009ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی به ژماره 21ی ساڵی 2011 ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌كرا، ئه‌نجومه‌ن له ئیداره‌كردنی كاروباره‌كانی بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ له واده‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له 24/6/2014 ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه و به تێپه‌ڕبونی چوار ساڵ واته له 23/6/2018 كۆتایی دێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام نه‌درا، به‌پێی بڕگه‌ی سێ له مادده‌ی 31 له یاسای ژماره 4ی ساڵی 2009، ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ 90 رۆژ درێژكرایه‌وه، كه‌واته ماوه‌ی ئه‌و 90 رۆژه له 21/9/2018 كۆتایی هاتووه.
PM:08:45:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت