لێدوانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له ئێران
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نزیك له به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دا، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو به روونی وه‌ڵام بداته‌وه كه ئایا وڵاته‌كه‌ی گورزی سه‌ربازی له ئێران ده‌وه‌شێنێت یان نا.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا وڵاته‌كه‌ی گورزێكی سه‌ربازی ئاڕاسته‌ی ئێران ده‌كات، وتی: "به‌مزووانه ده‌زانن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی له ئێرانه‌وه به "پێشهاتێكی نوێ" وه‌سف كرد و ئه‌وه‌ی پێشتر له تویته‌ره‌كه‌ی نووسیبووی، دووپات كرده‌وه و وتی: "ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد" و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی به كارێكی "سه‌ركێشانه و گه‌مژانه" وه‌سف كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك بخرایه‌ته خواره‌وه كه فڕۆكه‌وانی تێدابووایه، بارودۆخه‌كه ته‌واو جیاواز ده‌بوو.
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكییه‌كه له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بووه و ئه‌مه‌ش لای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌به‌ڵگه كراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف گواتسیلا باڵاترین فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتی: "ئه‌و هێرشه مه‌ترسیداره نابه‌رپرسانه بووه و له نزیك رێڕه‌وه ئاسمانییه‌كانی نێوان شاره‌كانی دوبه‌ی ئیماڕات و مه‌سقه‌تی عومان بووه".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه فڕۆكه‌وانه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا كایه‌ی ئاسمانی ئێرانی نه‌به‌زاندووه و 34 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی ئێرانه‌وه دووربووه و فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه هه‌رێمییه‌كانه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2019 سوپای پاسداران خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی له كایه‌ی ئاسمانی ئێران راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:08:37:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت