سێ په‌رله‌مانتاره‌كه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌کەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ رایانگه‌یاند كه سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غداد ئه‌گه‌ر ببێته هۆی پابه‌ندبون به یاسای بودجه‌ی 2019 و چاره‌سه‌ری یه‌كجاری مه‌له‌فی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به ئیجابی ده‌زانین،به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كان نه‌ك وه‌ك خۆی ده‌هێلته‌وه به‌ڵكو قوڵتریان ده‌كاته‌وه .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌غدای پایته‌ختی عیراق وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌وه.
دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی: "دووپاتم كرده‌وه كه ھه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه سه‌رجه‌م كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات و له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین".
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، سه‌ركه‌وت شه‌مس په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه "پابه‌ندبوون به یاسا چاره‌سه‌ری مه‌له‌فی نه‌وت ده‌كات نه‌ك رێكه‌وتنی سیاسیی ژێر به‌ژێر!".
ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره رایانگه‌یاند كه "ئێمه له هه‌فته‌ی رابردودا و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ستوری و یاسایی كێشه‌كانی نه‌وت له عیراقدا خاڵێك كه جه‌ختمان لێكردۆته‌وه چاره‌سه‌ری مه‌له‌فی نه‌وت و كێشه‌ی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمه له‌رێگه‌ی ده‌ستور و یاساكانی عیراق و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هانی هه‌رهه‌وڵێكی دولایه‌نه‌ی هه‌رێم و به‌غداد ئه‌ده‌ین بۆ كۆتایهێنان به كێشه و قه‌یرانه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسا، وه به‌لامانه‌وه گرنگه دره‌نگ وه‌ختیش بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت به یاسایی موازه‌نه‌ی 2019ه‌وه" .
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "دوای هه‌وڵه‌كانی ئێمه له به‌دواداچون بۆ مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم له دادگای فیدراڵی سه‌ره‌ڕای كاردانه‌وه نا عه‌قڵانیه‌كان و هه‌وڵی ته‌خوینكردن و دروستكردنی ده‌یان تۆمه‌ت، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غداد ئه‌گه‌ر ببێته هۆی پابه‌ندبون به یاسای بودجه‌ی 2019 و هه‌نگاونانیش به ئاراسته‌ی دروست بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاری مه‌له‌فی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به ئیجابی ده‌زانین".
ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێن: "به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ خۆدزینه‌وه بێت له پابه‌ند بون به‌یاسای موازه‌نه و هه‌وڵ بێت به‌ئاراسته‌ی رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێری سیاسیی له سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت ئه‌وا كێشه‌كان نه‌ك وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه به‌لكو قوڵتریان ده‌كاته‌وه".
PM:07:26:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 13880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت