وێستگه هه‌ڵوێستێكی جیاوازی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌سه‌ر سایه كه‌ریم بڵاوده‌كاته‌وه
به‌رێوبه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ته‌سه‌وف و هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری ته‌له‌فزیۆنی باوه‌ڕی كلتورییه
وێستگه نیوز-
مامۆستایه‌كی ئاینی له‌شاری سلێمانی، داوا له‌هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كات كه ده‌ست له‌ناو ده‌ست بكه‌ن بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی سایه كه‌ریمی دڵشكاو كه "دنیا‌و مادده چۆته به‌رده‌ستی".
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كردووه مامۆستایی (لاوه‌ند چوارباغی) له‌سه‌ر كه‌یسی سایه كه‌ریم قسه ده‌كات كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی فیلمه سێكسییه‌كان و له‌وباره‌یه‌شه‌وه چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه.
هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سایه كه‌ریم له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر درێژه‌یان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان داب و نه‌ریت و هه‌ندێكی تر دین و قیامه‌ت ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه پشت هێرشه‌كانیان، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش به‌رگریكردن له‌سایه كه‌ریم كه‌منه‌بوون و هێرشه‌كانیان به‌ناڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌م ئه‌داو نامه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا بۆ نوسی. هه‌رچی به‌شێكی تری هه‌وادارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌ته‌كه‌یان به دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دانا‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه به‌كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام به‌هۆكاری گرته ڤیدیۆ ڕاسته‌وخۆكان ئه‌م بابه‌ته گه‌وره كراوه.
مامۆستا لاوه‌ند چوارباغی له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه هەر "کەسێک ئەو کچەی بینیبێت ئەزانێت کە ئەو کچە لەژێر فشار‌و پاڵەپەستۆیەکی دەروونی بەرزدایەو دەیەوێت بیشارێتەوە بەڵام بۆی ناشاردرێتەوە، ئەم کچە کێشەی ئەوەی هەیە کە کەسێک نییە گوێی بۆ بگرێت و دەستی یارمەتی بۆ درێژبکات. ئەم کچە منداڵە ڕێی لێ ون بووەو بە ڵاڕێدا بردراوە!!"
زانا عه‌لی یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به مامۆستا لاوه‌ند چوارباغی كردووه تاوه‌كو ڕای ئه‌و ڕونتربێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه، ئه‌و مامۆستا ئاینییه وتوویه‌تی "سایه كه‌ریم كچی منه"
هه‌روه‌ها زانا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌ڵوێستی مامۆستا ئاینییه‌كه به‌رز ده‌نرخێنێت و ده‌ڵێت: جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش مامۆستا ئاینییه‌كه دوباره پۆستێكی كردووه‌و ده‌ڵێت: بێ گومان سایه كه‌ریم كچی منه ئه‌وه‌ی ویژدانی ئه‌بێت به‌كچی خۆی بزانێت، چونكه سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواویان كردووه.
مامۆستا ئاینییه‌كه له‌رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بەداخەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونە هۆکاری سەرەکی سەرلێشێوانی زیاتری ئەم کچە!!
هه‌روه‌ها له‌رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش هاتووه "ئێمە ئەوەندەی هەوڵی ملشکاندنی یەکتری دەدەین نیو ئەوەندە نابینە کارای یاریدەدەر بۆ دەستگرتنی بێ نەوایان".
هه‌روه‌ها داواش ده‌كات لەگەنجەکان و بەرێوەبەری پەیج وئەکاونتەکان ئەوەیە چیتر وێنەو ڤیدیۆ‌و بابەت لەسەر ئەم کچە بڵاو نەکەنەوە بەشێوەیەک کە ببێتە هۆکاری ئەوەی زیاتر هان بدرێت و ئەم کارەی کە پێی دەکەن یان دەستی داوەتێ زیاتر لەلای شیرین تر بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستا لاوه‌ند چوارباغی پێیباشه كه‌مپینێك ڕابگه‌یه‌نرێت به‌ناوی بەڵێ_بۆ_ئاشتکردنەوەی_سایە
ئه‌و مامۆستا ئاینییه به‌رێوبه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ته‌سه‌وف و هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری ته‌له‌فزیۆنی باوه‌ڕی كلتورییه له‌شاری سلێمانی .
PM:06:35:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 63624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت