دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی پاره‌ی سندوقی مزگه‌وت ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردن له‌مزگه‌وتدا ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "پاش تۆماركردنی تاوانێكی دزینی پاره‌ی سندوقی مزگه‌وت، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانیان رۆژی 2019/6/16 دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (د. ئ. ك.، ئـ.ح.) ده‌ستگیر بكه‌ن".
پۆلیس ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
PM:06:20:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت