كه‌ریم شنگالی پۆستێكی باڵای پێده‌درێت
كه‌ریم شنگالی
وێستگه نیوز –
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سلكی ئه‌منی به‌جێدێڵێت و له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پۆستێكی باڵای پێده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه كه‌ریم شنگالی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی نامێنێته‌وه و ده‌چێته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له سه‌رۆكایه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت ده‌كرێته سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".
كه‌ریم شنگالی كه ناوی ته‌واوی عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵایه و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه، ساڵی 1950 له شنگال له‌دایكبووه و ساڵی 1971 كۆلێژی یاسا و رامیاری له زانكۆی به‌غدا ته‌واوكردووه و له‌ساڵی 1993 تاوه‌كو 1994 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بووه.
كه‌ریم شنگالی له كابینه‌كانی پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و ھه‌شته‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بووه، دوای دوورخستنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌سه‌ر پشكی گۆڕان له 2015دا له پۆسته‌كه‌ی، ناوبراو بووه وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت.
ده‌زگای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عیراق ژماره (2) ساڵی 2005 له 2005/8/1 دامه‌زراوه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ی یه‌كه‌م ودووه‌م وسێیه‌م له‌یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌فه‌رمانی هه‌رێمیی ژماره (1)ی ساڵی 2005، فوئاد محه‌مه‌د حسێن-ی به‌یه‌كه‌م سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراند به پله‌ی وه‌زیر كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له‌هه‌موو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شداربێت و سه‌رپه‌رشتیی سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات و تا ئه‌وكاته‌ی بوو به وه‌زیری دارایی عیراق، له پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام بوو.
به‌وپێیه‌ش بێت، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت ده‌بێته دووه‌م سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌م ئه‌ركانه‌ی هه‌یه:
1 - سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیوان.
2- رێكخستنی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان - عیراق وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق.
3 - رێكخستنی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقی فیدراڵ.
4 - رێكخستنی چالاكی وپه‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
PM:04:28:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 58260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت