چەند تۆمەتبارێکی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی 7 ساڵ، بە کەفالەت ئازادکراون

‌رۆژی 14-4-2019 سێ گەنج بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر كچێكی هەشت ساڵان دەستگیركران

وێستگه‌ نیوز- رووداو

دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی چواری ئەمساڵ، چەند كەسێك بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی 8 ساڵان دەستگیركرابوون، ئێستا بە کەفالەت ئازادكراون. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رەتیدەكاتەوە ئەو كەیسە داخرابێت ‌و دەڵێت "ئەوانە ئازادنەكراون، بەڵكو تاوەكو رۆژی دادگاییكردن بە كەفالەتی 30 ملیۆن دینار لە دەرەوەی زیندان دەبن".

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، وشەی ئازادكردن بۆ  ئەو جۆرە پرسانە بەكارنایەت، چونكە دۆسیەکەیان دانەخراوە، بەڵكو وەك "ئەوانە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە تاوەكو رۆژی دادگاییكردن بە كەفالەتی 30 ملیۆن دینار هاتوونەتە دەرەوە، ئەوەش بە مانای ئازادكردن نایەت".

رۆژی 14-4-2019 سێ گەنج بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر كچێكی هەشت ساڵان دەستگیركران. ئافرەتێکیش کە زڕدایکی کچەکە بوو، بە تۆمەتی هاوکاریکردنیان دەستگیرکرابوو، بەڵام بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 17ی6ی2019 بە كەفالەتی 30 ملیۆن دینار لە زیندان هاتوونەتە دەرەوە.

سێ گەنجەکە لەڕێگەی گەڕانەوەی لە قوتابخانە ئەو کچەیان رفاندووە. چەند رۆژێک دوای رووداوەکە کچەکە چیرۆکی رفاندنی بۆ رووداو باسکرد و گوتی "منیان خستە نێو ئۆتۆمبێل و حەبیان پێدام، چەقۆشیان خستە سەر ملم، دواتر لەژێر لۆرییەک منیان فڕێدابوو. چوومە ماڵەوە بە دایکمم گوت (زڕدایکی) ئەویش یەکسەر داخی کردم و لێیدام".





PM:12:01:20/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 32496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو