وێستگه، پۆستی نوێی سه‌فین دزه‌یی ئاشكرا ده‌كات
سه‌فین دزه‌یی
وێستگه نیوز –
سه‌فین دزه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه و ده‌كرێته به‌رپرسی فه‌رمانگه‌یه‌ك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه سه‌فین دزه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌فین دزه‌یی ده‌كرێته به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌فین دزه‌یی كه كوڕی موحسین دزه‌یی كه‌سایه‌تی دیاری ناو پارتی دیموكراتی كوردستانه له كابینه‌ی شه‌شه‌م و كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌زیری په‌روه‌رده بووه و له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا بوو به وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستا به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌ی.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌یلولی 2006دا دامه‌زرا و له ئێستادا به‌شێكی گرنگی حكومه‌ته و چه‌ندین ئه‌ركی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌دات.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێكهاتووه و به‌رپرسه له بره‌وپێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیان له بواری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به پشت به‌ستن به یاساكانی هه‌رێم و ده‌ستوری كۆماری عیراق و تا ئێستا فه‌لاح مسته‌فا به‌كر سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه به پله‌ی وه‌زیر.
PM:07:36:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 39620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت