فه‌توای حه‌رامكردنی یاری په‌بجی درا
وێستگه نیوز –
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی تیایدایه، ژماره‌یه‌ك پیاوی ئاینی ئینده‌نوزی فه‌توای حه‌رامكردنی یاری به‌ناوبانگی"PUBG" په‌بجی-یان دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2019 ژماره‌یه‌ك پیاوی ئاینی له هه‌رێمی ئاچه‌ی دوورگه‌ی سۆمه‌تره‌ی ئینده‌نوزیا فه‌توای حه‌رامكردنی یاری به‌ناوبانگی"PUBG" په‌بجی-یان دا و پێیانوایه ئه‌و توندوتیژییانه‌ی تیایه‌تی پێَچه‌ووانه‌ی ئاینی ئیسلامه و یاریزانه‌كانی ئالووده ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئاینی هه‌رێمی ئاچه‌ی دوورگه‌ی سۆمه‌تره رایانگه‌یاند كه ئه‌م فه‌توایه و یارییه هاوشێوه‌كانی حه‌رام ده‌كات چونكه "ده‌بنه هانده‌ر بۆ توندڕه‌وی و گۆڕینی ره‌فتار و هه‌ڵسووكه‌وتی مرۆڤه‌كان.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه به‌دوورنازانرێت فه‌تواكه هه‌مواربكرێته‌وه تا ژماره‌یه‌ك یاری ئه‌لیكترۆنی تر بگرێته‌وه.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت: "منداڵانی هه‌رێمه‌كه ئالووده‌ی یارییه‌كه بوون و كاتێك هه‌وڵده‌درێت رێگرییان لێبكرێت، یارییه‌كه نه‌كه‌ن، كاردانه‌وه‌ی توندوتیژیان هه‌یه".
ئه‌م فه‌توایه دوای ئه‌وه دێت كه له هه‌ریه‌ك له عیراق و نیپاڵ و ویلایه‌تی كجراتی هندستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه‌كه ده‌ركراوه.
یاری پەپجی یاریەکی ئەلکترۆنییە و زۆرێک لە گەنجانی جیهان و هەرێمی کوردستانی سەرقاڵ کردووە بەخۆیەوە، یاریەکە لە ئاستی جیهاندا کاری پێدەکرێت و بەشێوەی ئۆنلاینە و چەند کەسێک وەک گروپ دەتوانن هاوشانی یەکدی یاری بکەن.
PM:06:43:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت