مانگه ده‌ستكرده‌كان جموجوڵی ترسناك له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئاشكرا ده‌كه‌ن
کەشتییەکەی تورکیا
وێستگه نیوزـ
ماڵپه‌ڕێكی جیهانیی چه‌ند جموجوڵێكی كه‌شتییه‌كانی توركیای له ناوچه ئابورییه‌كانی قوبرس ئاشكراكرد كه به‌دوای غازدا ده‌گه‌ڕێن.
ماڵپه‌ڕی Image sat international ی جیهانی وێنه‌ی كه‌شتیی "فاتح"ی توركیی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌ی ئابوریی سه‌ربه قوبرس له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستدا به‌دوای غازی سروشتی‌دا ده‌گه‌ڕێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكرایكردوه كه وێنه‌كان له 16ی ئایاری 2019 و له دووریی 80 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شاری بافوس-ی قوبرسه‌وه گیراون كه ناوچه‌كه ته‌واوی ناوچه‌یه‌كی ئابوریی سه‌ربه قوبرسه، هه‌ر چوار رۆژ دوای ئه‌و وێنانه‌ش، وێنه‌ی كه‌شتییه‌كی سه‌ربازیی توركیای بڵاوكردوه‌ته‌وه كه هاوه‌ڵیی كه‌شتیی فاتح ده‌كات و ئاسایشی ده‌پارێزێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه كه‌شتییه‌كه‌ی توركیا به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به‌دوای غاز له‌و ناوچه ئابورییه‌ی كه سه‌ربه قوبرسه، هاوكات پسپۆڕێكی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاندوه كه ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات، پێچه‌وانه‌ی یاسا و بنه‌مای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی قوبرسه.
PM:09:42:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت