وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كان بڕیاری دا
وێستگه نیوز -
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستانه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر وانه‌كانی بیركاری و كوردی و عه‌ره‌بی پێكهێنرابوو، بڕیاری دا له چه‌ند وانه‌یه‌كدا نمره ببه‌خشێت به خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی.
ئه‌مشه‌و شۆڕش غه‌فوری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه تاقیكردنه‌وه‌كان له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌یه كه نزیكه‌ی 250 هه‌زار خوێندكار و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیار به‌شداری تێداده‌كه‌ن.
شۆڕش غه‌فوری وتی: "ئه‌مساڵ پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینی له‌گه‌یاندنی پرسیاره‌كان و چاپ و جۆری پرسیاره‌كان و دانانی وه‌ڵامی نموونه‌یی و گره‌نتی وه‌ڵام، تاوه‌كو چاپكردنی لاپه‌ڕه‌ی سۆما بۆیه‌كه‌مجار به 26 جۆر پرسیار ، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری دروست بێت و كێشه‌ی رێژه‌ی گزی كردن كه‌م ببێته‌وه".
وتیشی: "به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رپرسانه مامه‌ڵه ناكه‌ن و واناكه‌ن له‌پڕۆسه‌یه‌كی وه‌هادا ده‌روونی خوێندكاران جێگیربێت و ده‌یشڵه‌ژێنن، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌رامی به‌ده‌ست هێنانی پاره‌بووه، له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كان".
دواتر سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی 115 هه‌زار و 945 خوێندكار و له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تیش 118 و 383 خوێندكار به‌شداریان كرد، له‌ڕێگه‌ی 27 هه‌زار مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و سه‌رپه‌رشتیار، چاودێری پڕۆسه‌كه كرا".
سامان سیوه‌یلی وتی: "چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك دروست بوو له‌سه‌ر مادده‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی و بیركاری، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری په‌روه‌رده لیژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ دیراسه‌كردنی سه‌رجه‌م سه‌رنجه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان، هه‌ر هه‌مووی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و به‌چه‌ند ئه‌نجامانێك گه‌یشتن و چه‌ند بڕیارێكیاندا، بۆیه خوێندكاران و كه‌س و كاریان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر بڕیارێك له‌به‌رژوه‌ندی ئه‌وان ده‌بێت ".
سامان سیوه‌یلی وتی: "له‌وانه‌ی كوردی پرسیاری 14 ڕای جیاوازی له‌سه‌ره بۆیه دوونمره ده‌درێت به‌خوێندكاران، له‌باره‌ی پرسیاری یه‌كه‌میش له‌هه‌مان بابه‌ت، دوو وه‌ڵام راست داده‌نرێت كه بریتین له وه‌ڵامی D و B هه‌ر وه‌ڵامێك دیاری كردبێت، ئه‌مه‌ش دوو نمره‌ی پێده‌درێت، خۆشبه‌ختانه له وانه‌ی كوردی له‌سه‌رووی هه‌زار خوێندكار 100 نمره‌یان هێناوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بیركاری هه‌ندێ گله‌یی هه‌بووه، زیاد له هه‌زار و 100 خوێندكار 100 نمره‌یان هێناوه، هاوكات له وانه‌ی عه‌ره‌بی كه هه‌ندێ تێبینی له‌سه‌ر بووه، له پرسیاری 15 و 37 له‌گروپی A دوو نمره ده‌به‌خشرێت به خوێندكار به هه‌رجۆرێك وه‌ڵامیان دابێته‌وه، هه‌روها له پرسیاره‌كانی 2 و 21 وه‌ڵامه‌كانی A-B به‌ڕاست داده‌نرێت هه‌روه‌ها پرسیاری 23 A-D به‌ڕاست داده‌نرێت، بۆیه هه‌ریه‌كێك له‌م وه‌ڵامانه دیاری كرابن ئه‌وا دوو نمره‌یان پێده‌درێت، بۆیه به‌ده‌ر له‌مه پڕۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكرد كه "به‌زووترین كات ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نین و داواكارین خوێندكارانیش هیچ نیگه‌رانێكیان نه‌بێت".
PM:11:02:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت