سه‌در: به‌ڵێنی باشكردنی كاره‌با، گاڵته‌كردنه به خه‌ڵك
موقته‌دا سه‌در، رابەری رەوتی سەدر
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در پێی وایه ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به باشتركردنی دۆخی كاره‌با له مانگی 10 ده‌وترێت، گاڵته‌كردنه به گه‌لی عیراق، هاوكات له یه‌كێك له پێشنیازه‌كانیدا بۆ باشتركردنی كاره‌با داوایكرد كاره‌بای به‌رپرسانی ناوچه‌ی سه‌وز ببڕدرێت تا بەرپرسان هه‌ست به نه‌هامه‌تیی خه‌ڵك بكه‌ن.
له جریوه‌یه‌كدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابەری رەوتی سەدر نوسیویه‌تی: باشتركردنی كاره‌با له مانگی 10دا وه‌ك ئه‌و قسه‌یه وابوو كه ده‌یانوت عیراق كاره‌بای زیاده‌ی خۆی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات.
ده‌شڵێت: ئه‌و قسه‌یه گاڵته كردنه به گه‌لی عیراق و واده‌زانن به‌و قسانه ده‌نگی گه‌ل له گه‌رمای هاویندا كپ ده‌كه‌ن.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در 10 پێشنیازی بۆ باشتركردنی دۆخی كاره‌با كردوه و له یه‌كێكیاندا به‌پێویستی زانیووه كاره‌بای به‌رپرسان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وزدا ببڕدرێت تا هه‌ست به نه‌هامه‌تیی گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن.
له پێشنیازی یه‌كه‌م و دووه‌میشدا سه‌در داوایكردوه ده‌ستی میلیشیا و حزبه‌كان جڵه‌و به‌ده‌سته‌كان له وه‌زاره‌ت و وێستگه‌كانی دابینكردنی كاره‌با دوور بخرێته‌وه و كاره‌بای (نیشتمانی) بكرێته نیشتمانی نه‌ك ده‌ره‌كی.
PM:09:59:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت