ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
وێستگه نیوز -
ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی مه‌كۆی خورماتووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له بزووتنه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌یان گه‌ڕاندوه بۆ پشتگوێ خستنی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه.
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین، 15 هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ئاستی مه‌كۆی خورماتوو به‌ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوێك وازهێنانیان له بزووتنه‌وه‌كه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌و هه‌ڵسووڕاوانه بریتین له به‌رپرسی بازنه و ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی مه‌كۆی خورماتوو و رایه‌ڵه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران و كاسبكاران و وه‌رزشكاران و به‌رپرسی په‌یجوری و كاندید بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه وه‌كو چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی مه‌كۆی خورماتوو كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه په‌یوه‌ندیمان به بزووتنه‌وه‌كه كردووه و پێكدێین له چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌نجومه‌نی رایه‌ڵه و بازنه‌كان، بڕیارماندا ده‌ست له‌كار بكێشینه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
1-بێ هه‌ڵویستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رامبه‌ر به ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
2- سه‌ردان نه‌كردنیان بۆ خورماتوو و بێهه‌ڵویستیان دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
3-داواكاری هاوڵاتیانمان گه‌یاندووه‌ته گرده‌وه و جێبه‌جێ نه‌كردنیان.
4- به‌لاڕێدابردنی بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
PM:09:41:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 13328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت