فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرت ده‌وام درێژ ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری پاسپۆرت له عیراق بڕیاریدا ماوه‌ی ده‌وامی رۆژانه له به‌غدای پایته‌خت و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق درێژ بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری پاسپۆرت له عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ده‌وام بۆئه‌وه‌یه كاروباری هاوڵاتیان به ئاسانتر رایی بكرێت و كۆنترۆڵی ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ش بكرێت كه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت هه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه بڕیاره ده‌وامی فه‌رمی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرتی به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق له كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێبكات و بۆ 6ی ئێواره به‌رده‌وام بێت.
ده‌شڵێت بڕیاره‌كه هۆكار ده‌بێت بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی زۆرترین مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و كارئاسانی كردن بۆیان.
PM:06:47:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 10824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت