په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنی مووچه رێوشوێنی یاسایی گرته‌به‌ر
وێستگه نیوز –
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان كه رایگه‌یاندبوو له‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران سكاڵا تۆمار ده‌كات، رێوشوێنی یاسایی گرته‌به‌ر .
كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ له‌فه‌رمانگه‌ی دادنوسی ھه‌ولێر ڕێوشوێنه یاساییه‌كانم له‌دژی حكومه‌تی ھه‌رێم ده‌ستپێكرد".
كاوه عه‌بدولقادر ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تاش به‌ناردنی ھۆشداریی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كه له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێ موچه خوراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم بدات، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردویانه پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراقه كه پێویسته ھه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند بێت".
وتیشی: "پێنه‌دانی موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی ساڵی 2019 به فه‌رمانبه‌ران نایاساییه و ناكرێ پاره به‌ناوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه بنێردرێت ئه‌وان به شتێكی تر خه‌رجی بكه‌ن و مافی بنه‌ڕه‌تی فه‌رمانبه‌ران پێشێل بكه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر گوێی له‌ھۆشداریه‌كه نه‌گرت و مافی فه‌رمانبه‌رانی نه‌گه‌ڕانده‌وه ئه‌وا ڕێكاره یاساییه‌كانی تر ده‌ست پێده‌كه‌ین و له‌دادگای ئیداری سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین".
له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌ران له‌مساڵدا قه‌رزداره و نازانرێت كه‌ی دابه‌شده‌كرێت.
PM:06:35:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 29088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت