ڕاگه‌یاندنی مه‌كۆی هه‌ولێر بۆ ئێڤار ئیبراهیم: خۆزگە ڕاستیەكەیت باسدەكرد
"ئێوەش بە سەرکزی رازیبن بۆختان و درۆ بۆ ھاورێکانی دوێنێتان ھەڵبەستن"
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی ئێڤار ئیبراهیم په‌رله‌مانتاری پێشووی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕایگه‌یاند كه چیتر كاری قوماش فڕۆشی ده‌كات و له‌جاسوسی كردن باشتره، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ندێك له هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌م لێدوانه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دروستكردووه.
ئێڤار له پۆستێكدا كه له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ی خۆی پۆستی كردووه و له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "بە شانازییەوە من ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان بووم بەسەربەرزی ھاتم و بە سەربەرزیش رۆیشتم نەک بە سەرکزی و جاسووسی وەک ھەندێک کەس".
ئێڤار ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئێستاش بەسەربەرزی قوماشفرۆشیم ھەڵبژاردووە و ئەوەم پێ باشترە نەک تەسلیم بە حزبێکی تر بم و جاسووسی لە حزبەکەی خۆمدا بکەم و خۆم بفرۆشم بە پۆست و پارە".
ئێڤار ئیبراهیم ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئێوەش بە سەرکزی رازیبن بۆختان و درۆ بۆ ھاورێکانی دوێنێتان ھەڵبەستن زۆرتان ماوە بگەن بە ئاستی ئێمە، خۆتان و رێبازی کاک نەوشیروانتان لەبیرکرد فرۆشتان بۆ پۆست و پارە و جاسووسی، لەبری چاكسازی و گۆڕانکاری و خەمی گشتی خەڵک لەپشت کۆمپیوتەر خەریکی جنێودان و دەم پیسین کەی قەرار وابوو بەرنامەی گۆڕان وابێت؟؟".
هه‌نگاو هاشم به‌رپرسی میدیایی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر له‌وه‌ڵامێكدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناوی بۆ ئێڤار خان نوسیویه‌تی "ئازادی هەر كار‌و پیشەیەك هەڵدەبژێری، بەڵام هەندێ وشەت ڕیزكردوە گوایە هۆكاری وازهێنانتە لەكاری حزبی، خۆزگە ڕاستیەكەیت باسدەكرد كە ئەویش كاندید نەكردنت بو لەهەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه " دوابەدوای ئەوەی كه كاندیدنه‌كرایته‌وه پەیوەندیت پچڕاند و شان بەشانی كاندیدی حزبێكی دیكە كارت كرد كە كە لەمێژە كۆمەڵێك ئەو خاڵانە لە حزبەكەیدایە كە بەقەولی خۆت گۆڕان دوچاری بوە".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " ئەمە لەكاتێكدایە لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان كۆمەڵێك هاوڕێت كاندید بون كە زۆر بەتۆوە ماندو بون، هیچ نا شان بەشانی ئەو هاوڕێیانەت كاری بانگەشه‌ت كردبا كە لە هەڵبژاردنی جەنابت شەو و ڕۆژ كاریان لەگەڵ كردی وەك وەفایەك بۆ ماندو بونی ئەوان."
له‌لایه‌كی تره‌وه سالار محه‌مه‌د هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ڵه‌بجه، له‌كۆمێنتێكدا بۆ ئێڤار ئیبراهیمی نوسیوه
"به‌داخەوە بەشێک لەئەوکەسانە ی کەتێردەخۆن لەگۆڕان دوای بێ دەنگیش نابن بەڵکودەکەونە قیڕەقیڕ وەک ئەوەی بڵێی ئەوان خەڵکیان گەیاندووە بەوپلەوپایە".
به‌ڵام بڕوا ئیبراهیم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌قسه‌كانی ئێڤار ئیبراهیم خراپ نییه"قسەکانی خراپ نینە دەڵێ باشترە لەوەی جاسوس بم و لەپشت کۆمپیوتەرەوە جنێو بدەم..به‌س نییه نه‌بۆته لایەنێکی تر و تەسلیمی ئیرادەی لایەنێکی تر نەبوو... بۆخۆی ئەوەندەی گۆڕان بوو چالاک بو".
نووسینه‌كه‌ی ئێڤار ئیبراهیم له‌كاتێكدایه كه كێشه ناوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام روو له زیاد بوون ده‌كات و زۆرێكیش له ئه‌ندامان یه‌كتری به جاسووسی كردن بۆ لایه‌نێكی تر به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
PM:02:29:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 51904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت