وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك هاته ده‌نگ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق به وه‌كاله‌ت
وێستگه نیوز –
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی به‌غدای پایته‌خت هاته ده‌نگ و بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكبهێنرێت.
له ماوه‌ی رابردوودا له به‌غدای پایته‌خت هێرشكرایه‌سه‌ر بوشرا به‌شار به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی شه‌ریعه له به‌ری ره‌سافه‌ی به‌غدای پایته‌خت و ده‌موچاویان شینكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند كه "قوسه‌ی سوهه‌یل وه‌زیری په‌روه‌رده به وه‌كاله‌ت سه‌ركۆنه‌ی رووداوی هێرشكردنه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شه‌ریغه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا ده‌كات و بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكبهێنرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سوكاری قوتابییه‌كی ناوه‌ندی شه‌ریعه‌ی كچان هێرشكرداوه‌ته‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه به‌پاساوی وه‌ڵامنه‌داوه‌ی پرسیاری كچه‌كه‌یان".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق ده‌ڵێت: "به‌پێی یاسا ئه‌و قوتابییه و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵسووكه‌وته‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
بوشرا به‌شار به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی شه‌ریعه‌ی كچان له راپۆرتێكی كه‌ناڵێكی عیراقی باس له‌وه ده‌كات كه پێشتر كه‌سێك كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ری دادگای سه‌ربازی ناساندووه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه مامی خوێنكارێكێتی و هاوكاری بكات.
PM:09:04:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت