به‌ڤیدیۆ... شه‌ڕه بۆكسی دوو په‌رله‌مانتاری عیراق له په‌رله‌مان
وێستگه نیوز –
به‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دوو په‌رله‌مانتار هێرشیان كرده‌سه‌ر یه‌ك و پێكدا هه‌ڵپژان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌ڕه‌بۆكس له‌نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی و عه‌بدوڵا ئه‌لخربیت روویدا.
سه‌رچاوه‌كه بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له نزیك ژووری ئاسایش له بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بووه‌به شه‌ڕیان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا ئێستا هۆكاری شه‌ڕه‌بۆكسه‌كه‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره نه‌زانراوه.
PM:04:14:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت