مایک پۆمپیۆ و عادل عەبدولمەهدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

‌مایک پۆمپیۆ و عادل عەبدولمەهدی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامدا و تیایدا باس لە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرا.


بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق، "عادل عەبدولمەهدی لەلایەن مایک پۆمپیۆوە پەیوەندی پێوەکراوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کراوە و بیروڕا ئاڵوگۆڕکراوە لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران".

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، پۆمپیۆ هەڵوێست و رۆڵی عیراقی بەرزنرخاندووە لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و خۆبەدوورگرتن لە گرژییەکان، هەروەها بەردەوامی هه‌ماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەدژی تیرۆر.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، عادل عەبدولمەهدی هەڵوێستی عیراقی لەبارەی گرژییەکان روونکردووەتەوە و باسی لە هەوڵی هێورکردنەوە و پاراستنی بەرژەوەندی گەلان و وڵاتانی ناوچەکەی کردووە.

هــ. ر


PM:09:54:14/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو