سیستانی هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌دات
عه‌لی سیستانی
وێستگه نیوزـ
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عیراق هۆشدارییدا له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی داعشن ئه‌وه‌ش به‌هۆی درێژه‌كێشانی ململانێی نێوان به‌رپرسانی وڵات له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت و سامانه‌كان.
ئه‌حمه‌د سافی، بریكاری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق له وتاری نوێژی هه‌ینی رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رده‌وامبونی ململانێی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتنی زیاتر له‌لایه‌ن جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست، مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش هه‌یه.
وتیشی: جگه‌له‌وه كێشه‌ی تایه‌فی و ناوچه‌گه‌ری و خێڵه‌كی و سیاسی به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه به په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و ململانێ له ناوچه رزگاركراوه زیانلێكه‌وتوه‌كان كۆتایی نه‌یه‌ت، پاشماوه‌كانی داعش دوباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه و شوێنێك بۆخۆیان ده‌دۆزنه‌وه كه له ئامێزیان بگرن.
بریكاره‌كه‌ی عه‌لی سیستانی داواشی له به‌رپرسانی دۆسیه‌ی ئه‌منی كرد زۆر به وشیاری هه‌نگاو بنێن و به‌وپه‌ڕی پیشه‌گه‌رییه‌وه كار له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌منیدا بكه‌ن.
هۆشدارییه‌كانی سیستانی له‌سه‌روبه‌ندی پێنجه‌م ساڵیادی داگیركردنی شاری موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كه له 10ی حوزه‌یرانی 2014 له سوریاوه هێرشیكرد و روبه‌ڕێكی زۆری كه‌وته‌ده‌ست، دوای سێ ساڵ و له ساڵی 2017 به هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش، هێزه عیراقییه‌كان و به فه‌توای سیستانیش، حه‌شدی شه‌عبی، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
PM:02:14:14/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت