به‌ڤیدیۆ... ساته‌كانی سه‌ره‌تای هێرشكردنه‌سه‌ر دوو نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كه له كه‌نداوی عومان
وێستگه نیوز –
له كه‌نداوی عومان له نزیك سنووره ئاوییه‌كانی كۆماری ئیسلاكی ئێران هێرشكرایه‌سه‌ر دوو نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی زه‌به‌لاح.
میدیاكان گرته‌ی ڤیدیۆیی ساته‌كانی سه‌ره‌تای هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هه‌ردوو نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی "كوكوكا كاریدجس" و "فرانت ئه‌لتێر" له كه‌نداوی عومان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019 له كه‌نداوی عومان دوو كه‌شتی نه‌وتی زه‌به‌لاح رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه.
به‌رپرسانی عومان ده‌ڵێن، كه‌شتییه‌كان داوای به‌هاناوه‌چوونیان كردووه و یه‌كێكیان نزیكه له نقوومبوون، ئه‌و دیكه‌شیان گڕیگرتووه و ئه‌مریكاش رایگه‌یاند كه ئاگاداری هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كانن له كه‌نداوی عومان.
هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كان بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه نرخی نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی له 4 % به‌رزبووه‌وه و له 59 دۆلاره‌وه گه‌یشته 62 دۆلار.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتیه نه‌وتیه‌كان جێگای نیگه‌رانیه و ئاماده‌ی ئێرانی نیشاندا بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بۆ پاراستنی بازرگانی و رێڕه‌وه ده‌ریایه‌كان.
به‌ریتانیا و ڕوسیاش هۆشداریان دا له مه‌ترسی ڕووداوه‌كه كه كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی بازرگانی جیهانی، ڕوسیا داواشی كردوه ئاڵۆزی و ململانێكانی ناوچه هێوربكرێته‌وه بۆ دووباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه.
PM:05:40:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 10424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت