چەند زانیاریەك لەسەر هێرشەكەی‌ ئه‌مرۆی‌ كه‌نداوی‌ عومان

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز- 
دوو کەشتی نەوتی زەبەلاح لە کەنداوی عومان رووبەڕووی هێرش بوونەوە، هێرشەکە لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی ئێران روویداوە. دەستەی گواستنەوەی دەریایی لەندەن رایگەیاند، زانیاری پێشوەختەیان لەبارەی هێرشەکە هەبووە و لێکۆڵینەوە دەکەن.

بەرپرسانی عومان دەڵێن، کەشتییەکان داوای بەهاناوەچوونیان کردووە و یەکێکیان نزیکە لە نقوومبوون، ئەو دیکەشیان گڕیگرتووە.

ئەمریکاش دەڵێت، ئاگاداری هێرشی سەر کەشتییەکانن لە کەنداوی عومان.

هێرشی سەر کەشتییەکان بووە هۆی بەرزبوونەوە نرخی نەوت، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی لە 4 % بەرزبووەوە و لە 59 دۆلارەوە گەیشتە 62 دۆلار.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند هێڕشكردنە سەر كەشتیە نەوتیەكان جێگای نیگەرانیە و ئامادەی ئێرانی نیشاندا بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدا بۆ پاراستنی بازرگانی و ڕێڕەوە دەریایەكان، هاوكات علی خامەنەئی ڕایگەیاند ترەمپ ڕاستگۆ نیە و دەیەوێت ڕژیمی ئێران بگۆڕێت، هیچ نامەبو پەیامێكی نیە بۆ ترەمپ و ئامادەین بۆ بەرگری لەخۆكردن

 بەریتانیان و ڕوسیا هۆشداریان دا لە مەترسی ڕووداوەكە كە كاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر ئاسایشی بازرگانی جیهانی، ڕوسیا داواشی كردوە ئاڵۆزیمو ململانێكانی ناوچە هێوربكرێتەوە بۆ دووبارە نەبونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە

چه‌ند زانیارییه‌كی‌ زیاتر

- دوو كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی ئەمڕۆ هێرشیان كرایە سەر نەرویژین و ئاڵای دوورگەكانی مارشاڵ و پەنەمایان هەڵگرتبوو

- دووكەشتیەكە ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەبوزەبی ئیماراتیان هەڵگرتبوو كە پێش ڕۆژێك لە بەندەری فوجەیرەی ئیمارات پڕكرابوون

- كەشتیەكان لە دووری ١٤ كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی ئێرانەوە هێرشی كراوەتە سەر و گریانگرتوە، ٤٤ سەرنشینی كەشتیەكان گواستراونەتەوە بۆ ئێران و بەهۆی ڕووداوەكەوە نرخی نەوت بە ڕێژەی سەدا ٥% بەرزبوەتەوە

- بەپێی بەیان نامەی وەزارەتی پیشە سازی و بازرگانی یابان كەشتیەكان لەڕێگادابوون بەرە و یابان، ئەمە لەكاتێكدایە شینزۆ ئابێی سەرۆك وەزیرانی یابان ئێستا لە تارانە بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمەریكا

- كەشتی گەلی پێنجی ئەمەریكا ڕایگەیاندن پێش هێرشەكە بەماوەیەكی كەم زانیاریان هەبووە لەسەر ڕوودانی هێرشەكە.


PM:02:14:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت