به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رپرسی به‌شی خۆیه‌تی له كارگێڕی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو، موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی خۆیه‌تی له كارگێری ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د ده‌رچووی كۆلیژی سه‌ربازیی زاخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی سه‌ربازی و ده‌رچووی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌شی كۆمه‌ڵناسی بوو، "ئه‌فسه‌رێكی به‌تواناو چالاك و دڵسۆز بوو له ئه‌ركه‌كه‌یدا و له‌ناو هه‌ڤاڵان و هاوئهركهكانیدا خۆشه‌ویست بوو".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت: "كۆچكردنی له ناكاوی ناوبراو بووه مایه‌ی دڵگرانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێی و به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه هه‌مووان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر و مناڵه‌كانی و كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاندووه كه موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د له دایك بووی ساڵی 1977ه و خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێكه و دانیشتووی شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه بوو.
PM:09:02:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 24944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت