به‌وێنه... فڕۆكه‌كانی توركیا شاری ئامێدی-یان بۆردوومان كرد
وێستگه نیوز –
له درێژه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له شاری ئامێدی به‌نزینخانه‌یه‌كیان بۆردوومان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ئامێدی – دهۆك به‌نزینخانه‌یه‌كیان بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه به‌نزینخانه‌كه له باره‌گای لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نزیكه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بۆردوومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی ماددی به به‌نزینخانه‌كه گه‌یشتووه.
PM:06:56:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت