ئامارێكی نوێ ده‌رباره‌ی ئێزدییه‌كان بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
نووسینگه‌ی رزگاركردن و هێنانه‌وه‌ی كوردانی ئێزدی رایگه‌یاند تا ئێستا 3 هه‌زار و 476 هاوڵاتی ئێزدی له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركراون و هێشتا 2 هه‌زار و 941 ئێزدی ماون رزگار بكرێن.
نووسینگه‌ی رزگاركردن و هێنانه‌وه‌ی كوردانی ئێزدی ئامارێكی سه‌باره‌ت به تاوانه قێزه‌ونه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ناسراو به "داعش" ده‌رهه‌ق به ئێزدییه‌كان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتی پێده‌به‌سترێت، پێش هاتنی داعش له 3ی ئابی 2014دا ژماره‌یی ئێزدییه‌كان له عیراق نزیكه‌ی 550 هه‌زار كه‌س بووه و له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌دا نزیكه‌ی 360 هه‌زار ئێزدی ئاواره‌بوون.
نووسینگه‌ی رزگاركردن و هێنانه‌وه‌ی كوردانی ئێزدی ده‌ڵێت: "له رۆژانی سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعشدا 1293 ئێزدی شه‌هیدبوون و 2745 منداڵ بێ سه‌رپه‌رشت بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه تا ئێستا له شه‌نگال 80 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ده‌یان گۆڕی تاكه‌كه‌سی و له‌لایه‌ن داعشه‌وه 68 مه‌زارگه و شوێنی ئاینی ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
نووسینگه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییانه‌ی دوای رووداوه‌كه روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه به زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "6 هه‌زار و 417 ئێزدی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه فڕێندراون كه 3 هه‌زار و 548یان له ره‌گه‌زی مێن و 2 هه‌زار و 869یان له ره‌گه‌زی نێرن".
نووسینگه‌ی رزگاركردن و هێنانه‌وه‌ی كوردانی ئێزدی راشیگه‌یاندووه كه تا ئێستا 3 هه‌زار و 476 هاوڵاتی ئێزدی له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركراون كه 1 هه‌زار و 184یان ژنن و 337یان پیاون و 1 هه‌زار و 20یان كچن و 935یان كوڕن و هێشتا 2 هه‌زار و 941 ئێزدی ماون رزگار بكرێن كه 1 هه‌زار و 344یان له ره‌گه‌زی مێن و 1 هه‌زار و 597یان له ره‌گه‌زی نێرن.
PM:05:25:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت