سلێمانی..رێكخراوێك ناوی بێكاران تۆمار ده‌كات و كاریان بۆ ده‌دۆزێته‌وه
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی له سنوری شاری سلێمانی ناوی بێكاران تۆمار ده‌كه‌ن و هه‌لی كاریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه، ناوتۆماركردنیش ته‌نها 6 رۆژ ده‌بێت.
دیار حه‌مید، نوێنه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاری سلێمانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: به‌رنامه و پلانێكی فراوان له نیوان وه‌زاره‌تی كار و رێكخراوی (GIZ)ی ئه‌ڵمانی دارێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی به ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌نه‌وه ناوی ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكرێت كه بێكارن به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه، به خوێنه‌وار و نه‌خوێنه‌واره‌وه، به مه‌رجێك ته‌مه‌نیان له نێوان (18-60) ساڵیدا بێت و فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت.
وتیشی: له رۆژی پێنج شه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019وه له سنوری شاری سلێمانی ناو تۆماركردن ده‌ست پێده‌كات و رۆژی (13 و 16)ی مانگ له ناو ته‌لاری هونه‌ر ده‌بێت و رۆژانی (17،18،19،20) ناونوسین له ناو پاركی ئازادی ده‌بێت، لایەنی ئەمنی و دابینكردنی شوێنیش بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەكە لەو چەند رۆژەدا لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دابین كراوە
نوێنه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاری هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوای تۆماركردنی ناوه‌كان به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری وردبینی ته‌واویان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و رێكخراوی (GIZ)ه و پارێزگاكانه‌وه بۆ ده‌كرێت و دواتر هه‌وڵ ده‌درێت هه‌لی كاریان بۆ دابین بكرێت.
دیار حه‌مید ئاشكراشیكرد كه تۆماركردن بێ به‌رامبه‌ره و بۆ هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانییه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی نه‌یانتوانیوه له كاتی خۆیدا به‌هۆی نه‌خۆشی و گه‌شته‌وه ناویان تۆمار بكه‌ن، ده‌توانن له‌گه‌ڵ بێكارانی سلێمانیدا ناویان تۆمار بكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش دوباره ناوی تۆمار بكات راسته‌وخۆ هه‌ردوو ناوه‌كه له سیستمه‌كه لاده‌برێت.
PM:01:21:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 12996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت