حوسییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی باشوری سعودییه‌یان پێكا
فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، گروپێكی سه‌ربه حوسییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی باشوری سعودییه‌یان كردوه‌ته ئامانج.
توركی مالیكی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن كه عه‌ره‌بستانی سعودی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2019 رایگه‌یاند: موشه‌كێكی گروپه‌ی ئه‌نساروڵا-ی حوسییه‌كان له به‌شی هاتنی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له باشوری سعودیه كه‌وتوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند كه موشه‌كه‌كه 26 گهتشیاری پێكه‌وه كه سیانیان ژن و منداڵن، 8 برینداریش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و 18ی دیكه‌ش له شوێنی روداوه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر كراون.
توركی مالیكی راشیگه‌یاندوه كه لایه‌نه سه‌ربازییه‌كان سه‌رقاڵی دیاریكردنی جۆری موشهكهكهن.
هاوكات گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له میدیاكانیانه‌وه، به‌رپرسیارێتیی خۆیان له ئاراسته‌كردنی ئه‌و موشه‌كه و كه‌وتنه‌وه‌ی له خاكی عه‌ره‌بستانی سعودیدا راگه‌یاند.
PM:12:00:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت