سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن سه‌ردانی ئێران ده‌كات
شینزۆ ئابی و خامەنەئی
وێستگه نیوزـ
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن سه‌ردانی ئێران بكات، سه‌ردانه‌كه‌ش له‌كاتێكدایه كه ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له هه‌ڵكشاندایه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی شینزۆ ئابی، سه‌رۆ وه‌زیرانی ژاپۆن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2019 سه‌ردانێكی دوو رۆژه بۆ ئێران ئه‌نجام ده‌دات و تاوتوێی بارگرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن ده‌كات.
تۆڕی بی بی سی له‌زاری چاودێرانی سیاسی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه گومان له توانای ژاپۆن و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كرێت.
چاودێران پێیان وایه كه ئینزۆ ئابی مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی له سه‌ردانه‌كه هه‌یه‌ن ئه‌ویش پته‌وكردنی پێگه‌ی خۆیه‌تی وه‌ك پیاوی ده‌وڵه‌ت، چونكه هه‌ڵبژاردنی گشتیی له‌پێشه و ده‌یه‌وێت پۆسته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
شینزۆ ئابی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنه كه دوای 4 ده‌یه سه‌ردانی ئێران بكات و بڕیاره له تاران چاوی به عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.
AM:10:46:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت