یۆکیا ئامانۆ: ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی زیاد کردووە
یۆکیا ئامانۆ, سکرتێری ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ناوکی
وێستگە نیوز-
سکرتێری
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی رایدەگەێنێت "ئێران بە فەرمی هەڕەشەکانی خۆی
خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئەمڕۆ
سێشەممە یۆکیا ئامانۆ, سکرتێری ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ناوکی لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێران بە فەرمی هەڕەشەکانی بردووەتە ئاستێکی بەرزتر
و خۆی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی خۆی
زیاتر کردووە".
یۆکیا
ئامانۆ ئاماژەی بەوەداوە "تا ئێستا بۆمان دەرنەکەوتووە کە ئاستی پیتاندن و
بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی ئێران گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ئاژانس دیاریی کردووە یان
نا، بەڵام ئەو بەردەوامیەی ئێران لە پێشێلکردنی یاساکانی ئەتۆمی مەترسی جددی دروست
کردوە".
بەرپرسانی
باڵای حکوومەتی ئێران سێ هەفتە لەمەوبەر ئاشکرایان کرد سەرەڕای پاراستنی ئاستی
پیتاندنی یۆرانیۆم بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی بۆ زیاتر
لە 25٪ زیاتر کردووە کە ئەم بڕیارەی ئێران کاردانەوەی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی
ڕۆژئاوایی لێ کەوتەوە.
هــ. ب
PM:01:50:11/06/2019
ئهم بابهته 1748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت