وێستگه نیوز، ورده‌كاری كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
شه‌وی ڕابردوو له‌رووداوێكی ته‌م و مژاویدا ته‌قه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رووده‌دات و پاسه‌وانێكی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كوژرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، چه‌ند پاسەوانێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چوارده‌وری مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوه‌یان پێده‌كرێت به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌واڵێك هه‌یه هێرش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كرێته سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته.
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوایان له‌پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی نزیك گردی گۆڕان كردووه كه بچنه سه‌ر سه‌ربان له‌وێوه پاسه‌وانی له‌گرده‌كه بكه‌ن دژی هه‌ر هێرشێكی چاوه‌روانكراو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، له‌سه‌ره‌تادا پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌ڵامیان ئه‌رێنی بووه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ئه‌وان ئاوی خواردنه‌وه ده‌هێنن ئینجا سه‌رده‌كه‌ون، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا رێگرییان لێكراوه و هه‌ر له‌وێدا ده‌مه‌قاڵێ دروست بووه و پاسه‌وانه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كوژراوه".
ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه ته‌قه له‌مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی سایتی وێستگه ته‌قه له‌گردی زەرگەتە نەکراوە کە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لێیە.به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه‌ی نێوان پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌كه‌و پاسه‌وانانی گرده‌كه، رووداوه‌كه‌ی به‌ته‌م و مژاوی هێشتۆته‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌كان ویستویانه به‌زۆر بچنه ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه و چه‌كداره‌كان هێرشیانكردۆته سه‌ر سكیورتییه‌كان‌و ته‌قه دروستبووه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌و دور له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌هۆی روداوه‌كه‌وه كه‌سێك به‌ناوی (ڕ ، ف) برینداربووه و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه كه به‌هیچ جۆرێك ته‌قه له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كراوه، ته‌نها كێشه‌كه له‌نێوان چه‌كداره‌كان و سكیورتی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بووه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، له‌داهاتوشدا ته‌واوی رێكاره یاساییه‌كان بۆ هاوڵاتیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە خەلیل سەرکانی، ئەندامی
جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە میدیاکانی راگەیاندبوو "چەند بەرپرسێکی یەکێتی،
بەهۆی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێن، کە لە زاری پارتییەوە باسیان لەوە کرد، بۆ
مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم، گروپی 16ی ئۆکتۆبەر بانگهێشت ناکەن، هەڕەشەیان
کردووە و ئەمەش هۆکاری رووداوەکەیە".
خەلیل سەرکانی ئاماژەی بەوەدابو "ئەو پاسەوانەی کوژراوە، دوو منداڵی لە دوای
خۆی بە جێهێشتووە و بزووتنەوەی گۆڕانیش رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر".
سەرکانی وتیشی "لە زۆر لاوە تەقە لە
مەکۆکە کراوە، بەڵام دوو مێگزەمینی و فۆردێکی رەش لە کاتی تەقەکردن تیایاندا بینراون".
AM:11:53:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 19036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت