كرێكارێك به‌هۆی بن لادنه‌وه ده‌بێته به ملیۆنێر
وێستگه نیوز -
ده‌سته‌یه‌كی سوێندخۆرانی فیدڕاڵی ئه‌مریكی بڕیاری دا كرێكارێكی یه‌مه‌نی به بڕی 4.7 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوكارێكیه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی به "بن لادن" و "تیرۆریست" وه‌سف كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه.
ئوسامه ساڵح له گه‌نجینه‌ی فرۆشگای جلوبه‌رگی "بریتی گێڵ" بۆ ئافره‌تان له گه‌ڕه‌كی نیكرۆبرۆكه‌ر ئیڤ له برۆكلینی شاری نیویۆرك سه‌عاتی به 7 دۆلار كاری ده‌كرد، به‌ڵام به بڕیارێكی ده‌سته‌یه‌كی سوێندخۆرانی فیدڕاڵی ئه‌مریكی ده‌بێته ملیۆنێر چونكه به‌رپرسه‌كانی له فرۆشگاكه هیچ رێوشوێنێكیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر تا ئه‌و توندڕه‌وه‌ییه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت، رابگرن.
دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه له دادگای برۆكلینی فیدڕاڵی، ئوسامه ساڵحی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به رۆژنامه‌ی "نیو یۆرك ده‌یلی نیوز"ی وت: "وه‌سف كردنم به تیرۆریست و بن لادن، بێڕێزییه به خۆم و كاره‌كه‌م".
ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رده‌وام ئازاری ساڵحی داوه ناوی جه‌یمس رۆبنسۆنه و پاسه‌وانی گه‌نجینه‌كه‌یه و رقی له عه‌ره‌به و به "پیس" ناویان ده‌بات و به‌رده‌وام رایگه‌یاندووه كه پێویسته ساڵح بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی یه‌مه‌ن.
رۆبنسۆن دانی نا به ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ساڵح له گه‌نجینه‌ی فرۆشگاكه له ژێرزه‌مینه‌كه كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند شوێنێكی شكاوه.
ئوسامه ساڵح باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوكاره‌كه‌یه‌وه به توندی لێیدراوه كێشه‌ی له بیستندا بۆ دروستبووه و ناتوانێت به ئاسانی شت بجوێت و نان بخوات.
به‌ڕێوه‌به‌رانی فرۆشگاكه، سكاڵاكانی ساڵح-یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاند كه ته‌نها شۆخییه‌كی نێوان فه‌رمانبه‌ره‌كانه، ڤیكتۆر لافی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشگاكه‌ش رایگه‌یاند كه وه‌سفكردنی ئه‌و گه‌نجه به "بن لادن" شتێكی گرنگ نه‌بووه.
ڤیكتۆر لافی وتی: "ئه‌وه ناوێكی خراپ نییه، ئه‌وان له‌ڕێی ناونانه‌وه یه‌كتریان بێزاركردووه و یارییان كردووه".
به‌ڵام به‌بڕیاره‌كه‌دا دیاره كه ده‌سته‌ی سوێندخۆران هاوڕای نه‌بووه بۆیه بڕیاری دا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه به پاره‌یه‌كی زۆر.
ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده بوو و به پلاندانه‌ری هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:17:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت