ئەمریکا بەفەرمی سزای بەسەر تورکیادا سەپاند

‌فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ئاڵای تورکیا

وێستگە نیوز-

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایدەگەێنێت "ڕاهێنانی فڕۆکەوانە تورکییەکانی لەسەر فڕۆکەى ئێف ٣٥ ڕاگرتووە".

ئەمڕۆ سێ‌شەممە مایک ئەندرۆز وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە رایگەیاند "پنتاگۆن بە فەرمی راهێنانی بە فڕۆکەوانە تورکییەکان لەسەر فرۆکەی جۆری ئێف ٣٥ی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانی لوک لە ویلایەتی ئەریزۆنا راگرتوە".

مایک ئەندرۆز ئاماژەی بەوەداوە "هیچ گۆرانکارییەکی سیاسییە روی نەداوە لە هەڵوێستەکانی تورکیادا دەربارەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی موشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی بۆیە ئێمە بەفەرمی کۆتاییمان بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمان هێناوە لە راهێنانی لەسەر فڕۆکەی ئێف ٣٥".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دوشەممە سەرۆکی دەزگای پیشەسازی لە وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندبو "ئەمریکا هیچ هەڵوێستیکی سیاسی و سزاشی نابێت ئەگەر تورکیا سیستەمی ئێس ٤٠٠ی روسی لەسەر خاکەکەی جێگیر بکات و لە ئێستاشدا بەرپرسانی روسی لە تورکیان بۆ دیاریکردنی شوێنی جێگیرکردنی ئەو سیستەمە ئاسمانییە بەرگریە".

هاوکات ئەمریکا رایگەیاندبو "تورکیا هاوپەیمانی ئێمە لە ناتۆ بەڵام بە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی روسی هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانمان و هەروەها فڕۆکەکانمان دروست دەکات، ئەگەر بەردەوام بێت لە مامەڵەکردنی ژێر بەژێر لەگەڵ روسیا بۆ کڕین و جێگریکردنی ئەو سیستەمە ئەوە سزایان دەدەین".

ئەگەرچى پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا جەختى لەوە کردەوە، ناکرێت تورکیا لە هەمان کاتدا خاوەنى سیستمى بەرگرى مووشەکى و فڕۆکەى جەنگى ئەمریکى بێت، بەڵام خۆى لادابوو لە هەنگاو نان بۆ وەستاندنى ڕاهێنان بە فڕۆکەوانە تورکییەکان لەسەر فڕۆکەى ئێف ٣٥، بەڵام لەدواین لێدوانیشدا دۆناڵد ترەمپ رۆژی یەک‌شەممە رایگەیاندبو "ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە سەرکەشییەکانی ئەوە تا کەمترلە دوو مانگی دیکە راهێنانی فڕۆکەوانە تورکییەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف ٣٥ رادەگرن".

ئەوەش لەکاتێکدایە سه‌رۆک كۆماری توركیا لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند، له‌باره‌ی کڕینی سیستمی بەرگری (ئێس-٤٠٠ی ڕوسیی)ەوە‌ پاشگه‌زنابنه‌وه و لە ماوە دوو هەفتەى ڕابردووشدا ژمارەیەک سەربازیان بۆ مەشق لەسەر سیستمەکە چوونەتە ڕوسیا.

هــ. ب


AM:08:51:11/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو