عه‌بادی‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی‌: ئه‌ركی‌ نوێت چه‌سپاندنی‌ یه‌كپارچه‌یی عیراق و دابه‌شكردنی‌ داپه‌روه‌رانه‌ی‌ سامانه‌كه‌یه‌تی‌

‌عه‌بادی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌... فۆتۆ: ئەرشیف

وێستگه‌ نیوز –
سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "به‌رپرسیارێتی‌ نوێت چه‌سپاندنی‌ یه‌كپارچه‌یی عیراق و دابه‌شكردنی‌ داپه‌روه‌رانه‌ی‌ سامانه‌كه‌یه‌تی‌".

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عیراق له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ له‌ پۆسته‌ نوێكه‌ی‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ نووسیویه‌تی‌: "ئه‌م بۆنه‌یه‌ ده‌قۆزمه‌وه‌ بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ به‌هاكانی‌ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئاین و پێكهاته‌كانی‌ عیراقدا".

عه‌بادی‌ باسی‌ له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ نوێكه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كردووه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بهێنێت و ده‌ڵێت: " به‌رپرسیارێتی‌ نوێت واپێویست ده‌كات كار بۆ چه‌سپاندنی‌ یه‌كپارچه‌یی عیراق و سه‌روه‌ری‌ و دابه‌شكردنی‌ داپه‌روه‌رانه‌ی‌ داهاته‌كه‌ی بكه‌یت".

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عیراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "عیراق بۆ عیراقییه‌كانه‌، ئه‌وانیش ئه‌ركیانه‌ به‌وه‌فابن بۆی‌".
رۆژی سێشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2019، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی به‌ ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار به‌ سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان ئیدریس بارزانی له‌به‌رده‌می ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان و زیاتر له‌ هه‌زار و 200 سه‌ركرده‌ی سیاسی كوردستانی و عیراقی و جیهانی سوێندی یاسایی خوارد و بووه‌ دووه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.


PM:09:39:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 17076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو