سه‌رۆكی پێشوتری پاكستان به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا
ئاسف عه‌لی زه‌رداری
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی پاكستان سه‌رۆكی پێشوتری وڵاته‌كه‌یان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرد كه له هه‌مانكاتیشدا سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكستانی ئۆپۆزسیۆنه.
نوازیش عه‌لی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی نیشتمانی پاكستان و به‌رپرس له بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2019، ئاسف عه‌لی زه‌رداری، سه‌رۆكی پێشوتری پاكستانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
هاوكات میدیا ناوخۆییه‌كانی پاكستان ئاشكرایانكرد له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی زه‌رداری، فریال تالپور-ی براشی ده‌ستگیركراوه كه دۆسیه‌ی حساباتی بانكیی وه‌همی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی دراوه‌ته پاڵ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارتی گه‌لی پاكستان رایگه‌یاندوه كه دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی به سیاسی كراوه.
ئاسف عه‌لی زه‌رداری به تۆمه‌تی كوشتن و گه‌نده‌ڵی ماوه‌ی 11 ساڵ زیندانی كرا و دواتر ساڵی 2004 ئازاد كرا، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2008دا زه‌رداری به سه‌رۆكی پاكستان دیاریكراو له‌وكاته‌وه به‌هیچ دۆسیه‌یه‌ك تۆمه‌تبار نه‌كراوه.
زه‌رداری هاوسه‌ری بێنه‌زیر بۆتۆ-ی خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری پاكستان و سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكستان بووه كه له ساڵی 2007 غافڵكوژ كرا.
PM:09:00:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت